وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەمڕۆ شەممەوە 12ی ئەیلول دەستپێدەکات بۆ وڵاتانی ئیسرائیل و بەریتانیا.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە، ڕوبیۆ لەم گەشتەدا جەخت لەسەر پابەندبوونی واشنتۆن بە ئاسایشی ئیسرائیل و پێویستی ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی حەماس بۆ دەسەڵات لە کەرتی غەززە دەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئیسرائیل ئەولەوییەتەکانی ئەمریکا لە ململانێی ئیسرائیل و حەماس و پرسە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر دەخاتە ڕوو، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلدا ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی پەیوەست بە “ئۆپەراسیۆنی گالیسکەکانی گیدۆن ٢” تاوتوێ دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕوبیۆ لەگەڵ کەسوکاری ئەو بارمتانەی حەماسیش کۆدەبێتەوە و دووپاتی دەکاتەوە کە ئازادکردنیان لە پێشینەی کارەکانی ئەمریکایە.
پاشان دەچێتە بەریتانیا بۆ ئەوەی بەشداری شاندی سەرۆکی ئەمریکا بکات لە دووەم سەردانی فەرمی دەوڵەتیدا. بڕیارە ڕوبیۆ لەگەڵ ئیڤێت کوپەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە لەندەن کۆببێتەوە و هاوکاری دوو قۆڵی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین و پێشگرتن لە دەستکەوتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی و ئازادکردنی بارمتەکانی دەستی حەماس و دامەزراندنی ئاگربەست لە غەززە و ڕووبەڕووبوونەوەی چین تاوتوێ بکات.


































































