زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی خەملاندن و ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سۆران، لە مساڵدا ڕووبەرێكی زۆری زەووی كشتووكاڵی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كراوەتە تەماتەو سەوزە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە: دوای لێكۆڵینەوە و خەمڵاندن، لە ئەنجام دا بۆمان دەركەوت كە تەنها دەڤەری باڵەكایەتی لە سنووری قەزای چۆمان نزیكەی ٤ هەزار دۆنم زەوی كراوە بە بەرهەمی تەماتە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە: بە شێوەیەكی گشتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەو زەویانەی كراوە بە تەماتە بە نزیكەی ١٥ هەزار دۆنم خەمڵێندراوە.

































































