بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لانیکەم ١٢ سەرباز و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی پاکستان کوژران، دوای ئەوەی چەکدارانی تاڵیبانی پاکستان هێرشیان کردە سەر کاروانێکی سەربازی.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بە پشتبەستن بە بەرپرسانی سەربازی پاکستان، هێرشبەران لە هەردوو دیوی ڕێگایەک لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان لە نزیک سنووری ئەفغانستان گەمارۆیان داوە و تەقەیان لە کاروانێکی گەشت سوپا کردووە.
بزووتنەوەی (تەحریكی تاڵیبان پاکستان) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندووە، کەرەستەی یەکەی سوپایان گرتووە، کە بریتین لە دۆشکە و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان.


































































