کەناڵی ئەلعەرەبیە لە زاری گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە میسر ڕایگەیاندووە ” ئێران دەبێت هەنگاوی كردەیی بنێت و تەنها قسە نەبێت”
ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە لێپرسینەوە لە تاران لەسەر ئەو برسە هەروەها داوای ڕێککەوتنێکی کرد کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئێران دەستبەرداری ویستەكانی خۆی بێت بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و ڕاگرتنی پیتاندن، هەنگاوێک کە بە گووتەی ناوبراو سوودی بۆ گەلی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەبێت.





























































