زاری كرمانجی-سۆران
كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 38، سلێمانی: 36، دھۆک: 37، کەرکوک: 40، ھەڵەبجە: 37، زاخۆ: 38، حاجی ئۆمەران: 27، سۆران: 35، گەرمیان: 41 پلە.

































































