مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
عەزیز بابەكر سێلكی، كارگێری ناوەندی باڵای مێرگەسۆر ، بە زاری کرمانجی گووت:” قەزای مێرگەسۆر پاركێكی گونجاوی نییە، گەنجان و خەڵكی ناوچەكە كاتیان تێدا بەسەر ببەن و بۆیە بوونی پاركێك پێویستیەكی سەرەكی دەڤەرەكەیە و چەند شوێنێكی گەشتوگوزاری سەردەمیانە لەسەر ڕووباری رێزان و بلێ دروست بكرێت بۆ لاوانی دەڤەرەكەمان.
گووتیشی: سەرەڕای دامەزراوەی حكوومی پێویستە زیاتر گرینگی بە كەرتی تایبەت بدرێت بۆ رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان و خەڵكی دەڤەرەكەمان بە گشتی، ئەگەر بێت و چەند كارگەیەكی هاوشێوەی كارگەی زووم درووست بكرێن لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، ئەوا بە دڵنیایەوە ڕێژەی بێكاری لە نێو گەنجانمان زۆر كەم دەبێتەوە، خۆشبەختانە بەهۆی ئەو كارگەیە گەنجێكی زۆری دەڤەرەكەمان بوونەتە خاوەن كار، بێ ئەوەی چاوەڕێی دامەزراندن بكەن لە كەرتی حكوومی.
كارگێری ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، دەشڵێت : ئەوەی پێی گەشبین و دڵخۆشین مەلا مستەفا مەسعود بارزانی، زۆر هاوكار و یارمەتیدەری گەنجانمان بووە، هەمیشە بۆ ئێمە بووە بە هۆكاری دڵخۆشی و چارەسەركردنی گرفتەكانمان. بەمەش بەرنامەو پلانی باش هەیە بۆ ئایندەی گەنج و لاوانی دەڤەرەكەمان.
































































