زاری كرمانجی – سۆران :
پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریكا بكوژی چالاكوانە ڕاستڕەوەكەی پشتیوانكاریی كۆمارییەكانی دەستگیركرد و میدیایەكی ئەمەریكیش ئاشكرای كردووە، بكوژەكە لەلای باوكی دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و باوكیشی ڕاپۆرتی لەسەرداوە.
سپێنسەر كۆكس حاكمی ویلایەتی یوتای ئەمەریكا، دەستگیركردنی گومانلێكراوێكی بە ناوی تایلەر ڕۆبنسن تەمەن 22 ساڵانی بە تۆمەتی كوشتنی چارلی كێرك، چالاكوانی ڕاستڕەوی باڵی كۆمارییەكان ڕاگەیاند.
كۆكس ئاشكراشی كرد، گومانلێلكراوەكە دانیشتووی ویلایەتی یوتایە، بە گوتەی كەسوكارەكەی ئەم دوایانە گوتوویەتی چارلی كێرك كەسێكی پڕ لە ڕق و كینەیە.
چارلی كێرك چالاكوانێكی دیاری كۆمارییەكان و ڕاستڕەوەكان بوو، پشتیوانكارێكی سەرسەختی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بوو، ڕۆژی چوارشەممە 10ی ئەیلوولی 2025، لە بۆنەیەكدا لە زانكۆی یوتا بە چەكی نیشانەشكێن كوژرا، كوژرانی ئەو چالاكوانە دەنگدانەوەیەكی زۆری دروستكرد، هەریەكە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و جۆ بایدن و باراك ئۆباما، سەرۆكانی پێشوو و پێشووتری وڵاتەكە سەركۆنەی هێرشەكەیان كرد.
































































