ئا: دڵدار عەزیز
سی پی یو بە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی کۆمپیوتەر دادەنرێت، نازناوی مێشکی خەریتەی کۆمپیوتەری پێدراوە.
کاتێک کە ئێمە سۆفتوێرێک بەکاردەهێنین لەناو کۆمپیوتەرەکەماندا سی پی یو رۆڵێکی کاریگەری دەبێت لەوەی کە کۆی پڕۆسەی کارکردنەکە بە خێرایی و هێزێکی زۆر ئەنجام بدرێت.
تەواوی رێکخستنەکانی کۆمپیوتەر لە سی پی یودا ئەنجامدەدرێن. چۆنیەتی کارکردنی سی پی یو بەم شێوازەیە کە سەرەتا فرمانەکان لە ڕام وەردەگرێت ئەوجا جێبەجێیان دەکات.
سی پی یو چەند تایبەتمەندییەکی گرنگی هەیە، کە تاوەکو ئاستی ئەم تایبەتمەندییانە بەرزتر بێت هێز و خێرایی کارکردنی کۆمپیوتەرەکەمان باشتر دەبێت.
تایبەتمەندییەکان بریتین لە:
١-کۆگای کەش(Cache) : بریتییە لە کۆگای تایبەتی سی پی یو، جیا لە ڕام و هارد.
٢-خێرایی: ئەم تایبەتمەندییە زۆر گرنگە لە کاتی هەڵبژاردنی کۆمپیوتەر بۆ کڕین، تاوەکو خێرایی سی پی یو زۆرتر بێت، خێرایی کارکردنی کۆمپیوتەرەکەمان زۆرتر دەبێت، خێرایی سی پی یو بە هێرتز دەپێورێت.
٣-ناوک: دەکرێ سی پی یو چەندین ناوکی هەبێت کە تاوەکو ڕێژەیان زیاتر بێت هێزی کارکردنیش زیاتر دەبێت