بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، رایگەیاند ” دەستکراوە بە دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراک و بەشە ئاردی حەوتەمی ئەمساڵ، کە ئاردەکە کوالێتیی زۆر باشە بۆ بەکارهێنان.
نەوزاد شێخ کامیل، گووتیشی “دەستمانکردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراک و ئارد بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان”.
باسی لەوەشکرد: “سەبەتەی خۆراکەکە هی مانگی پێنجە، ئاردەکەش هی مانگی حەوتە، ئاردەکە زۆر باشە بۆ بەکارهێنان و کوالێتیی بەرزەو پێشتریش تاقیکراوەتەوە”. بەشەخۆراکی مانگانە پێکهاتووە لە برنج، شەکر، نیسک، لەتکەنۆک و زەیت پێکهاتووە.

































































