سەرۆکی ئۆکرانیا، بە كەناڵەكانی راگەیاند گووت، ئامانج و مەرامی پوتن، داگیرکردنی تەواوی ئۆکرانیایە.
ڤلودیمێر زێلێنسکی ئەمڕۆ شەممە 13-9-2025، لە کیێڤی پایتەختی وةلاتەكەی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گووتی” گرنگ نییە پوتن چی بە کێ دەڵێت، بەڵام ڕوونە بەڕادەیەک پەرەی بە توانا سەربازیی و کەرەستە جەنگییەکانداوە، کە بە ئاسانی و لە رێگەی هێزەوە جەنگ کۆتایی پێ بێت، مەگەر ناچار نەبێت و مەرامە کەسییەکانی بە شێوەیەکی ڕیشەیی نەگۆڕدرێت” .
سەرۆکی ئۆکرانیا ڕاشیگەیاند” ئامانج و مەرامی پوتن، داگیرکردنی تەواوی ئۆکرانیایە و هەوڵەکانی ئەمەریکاش نەیتوانیوە سنوورێک لەبەردەم هێرش و لەشکرکێشییەکانی ڕووسیا دابنێت”
” بۆیە ڕووسیا بەردەوامە لە هێرش و پێشێلکارییەکانی جەنگ، هەروا بە ئاسانیش ناتوانرێت ڕێگری لە مەرامی کەسی سەرۆکی ڕووسیا بگیرێت و بەشێوەیەکی ڕیشەیی بگۆڕدرێت”. (سەرۆكی ئۆكرانیان وای گووت).
ئەمە لە کاتێکدایە، وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتن کە سزاکانی سەر رووسیا بۆ شەش مانگی دیکە درێژبکەنەوە، ئەوەش بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە،

































































