زاری كرمانجی – سۆران :
دەسەڵاتدارانی دوورگەی كامچاتكای ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا، ئەمڕۆ شەممە، 13ـی ئەیلوولی 2025، ڕایانگەیاند “بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.3 پلەی ڕێختەر، كەناراوەكانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەكەی هەژاند، مەترسی تسونامی هەیە.”
ڤلادیمێر سۆلۆدۆڤ، پارێزگاری دوورگەی كامچاتكا هۆشداریی بە دانیشتووانی ناوچەكە دەدات و دەڵێت “تكایە لە كاتی سەردانی كەناری خالاكتیرسكی، زۆر وریا بن، چونكە مەترسی ڕوودانی تسونامییان لەسەرە،”
هاوكات لە رایگەیاندراوێكدا، دامەزراوەی گڕكان و بوومەلەرزەزانیی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ئاشكرای دەكات “ئەو بوومەلەرزەی سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە 13ـی ئەیلوولی 2025، لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی دوورگەكە ڕوویداوە، قوڵاییەكەی 46.8 كیلۆمەتر بووە و 123 كیلۆمەتریش لە شاری پترۆپاڤلۆڤسك-كامچاتسكی دوورە، هەروەها پلەی ڕێختەری بوومەلەرزەكە گەیشتووەتە 7.7.”
































































