زاری كرمانجی-سۆران:
شۆفێرانی سنووری ناحیەی دیانا داواكارن لە سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، شوێنی ئەم تاسانەی كە تێكدراون چارەسەری پێویستان بۆ بكرێت، چونكە لە زۆر شوێن لەكاتی لادانی تاسە كۆنكرێتەكان شوێنەكەی بووەتە قۆرت و چاڵ و ئاستەنگی بۆ هاتوو چۆ درووست كردووە.
هاووڵاتییان و شۆفێرانی ناحیەی دیانا، دەستخۆشانە لە لیژنەی ئیدارەو ناحیەی دیاناو پۆلیس و شارەوانی سۆران دەكەن، بە تێكدانی تاسە كۆنكرێتەكانی سەر شەقام و رێگاو كۆڵانەكانی سنووری ناحیەی دیانا، داواكاریشن بەردەوام بن لەسەر ئەو هەڵمەتانە، كە لە زۆر شەقامەكان تا ئێستا ئەو جۆرە تایە نایاسایانە بەرچاو دەكەون و بەربەستن لەبەردەم هاتووچۆدا، ئەو كەسانەش روبەڕووی سزایی توندی یاسایی بكرێنەوە كە پەنا بۆ درووستكردنی تاسە دەبەن و زیان بە رێگاو شەقامەكان دەگەیەنن”.
هەروەها داواكارن لە سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، شوێنی ئەم تاسانەی كە تێكدراون چارەسەری پێویستان بۆ بكرێت، چونكە لە زۆر شوێن لەكاتی لادانی تاسەكە شوێنەكەی بووەتە قۆرت و چاڵ و ئاستەنگی زیاتری لەبەردەم هاتووچۆی ئۆتۆمبێل درووست كردووە.