زاری كرمانجی – سۆران:
بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگە و بانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” دەستمان بە نۆژەنكردنەوەی بەشێكی ڕێگەی سۆران – سیدەكان و ڕێگەی قەسرێ گۆجاڕ كردووە كە لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیمان پڕۆژەكان جێبەجێ دەكرێن .
ئەندازیار خوسرەت سادق بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگە و بانی سۆران، دووپاتی لەوەكردەوە، هەردوو ڕێگاكە ماوەیەكی زۆرە كاری نۆژەنكردنەوەیان بۆ ئەنجام نەدرابوو، بۆیە لەسەر بوددجەی بەڕێوەبەرایەتیمان دەستمان بە نۆژەنكردنەوەی هەردوو ڕێگەی دەڤەری برادۆست و باڵەكایەتی كراوە .
بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگە و بانی سۆران، گووتیشی:” لە قۆناغی یەكەم لە بازگەی سەری بەرد تا دووڕیانی كەژەك لە ڕێگەی سیدەكان كاری نۆژەن كردنەوەی بۆ ئەنجامدەدرێت ،بە مەودوای ڕێگەی قەسرێ – گۆجاڕیش كاری چاككردنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت”.
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەك پڕۆژە ڕەزامەندیان هەیە بە تایبەت لە بواری ڕێگەوبان و قیڕتاوكردن، بەهۆی نەبوونی بەڵێندەر و پارەی نەختینەیی نەتوانراوە پڕۆژەكان بكەونە واری جێبەجێ كردن”.

































































