سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند:” ئه‌مڕۆ له یادی شه‌ست و چوار ساڵه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا، ڕابه‌ری شۆڕش و گه‌لی كوردستان، بارزانیی نه‌مر و ته‌واوی ئه‌و سه‌ركرده و پێشمه‌رگه قاره‌مان و دڵسۆزانه‌ی كوردستان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه و به ڕێزه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌شدار و هاوبه‌ش و هێز و بازووی شۆڕش بوون. دروود بۆ گیانی شه‌هیدان و سڵاو بۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دووپاتی لەوەكردەوە، شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول له سه‌رده‌مێكی ئاڵۆز و دژوار‌دا كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه سته‌م و نكۆڵی له گه‌لی كوردستان ده‌كرا، بووه ناسنامه و بناغه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، گیانێكی تازه‌ی بۆ هه‌ستانه‌وه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌به‌ر كوردستانییاندا كرد. بووه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كان و ده‌نگی ڕه‌وا و دلێر و هاواری ماف و ئازادیی گه‌لی كوردستانی به ته‌واوی جیهان گه‌یاند و وه‌ك گه‌لێكی زیندووی ژیاندۆست و ئاشتیخواز ده‌ركه‌وت.
دووپاتی لەوەكردەوە، له‌م یاده‌دا جه‌خت له ئامانج و پره‌نسیپ و به‌ها باڵاكانی شۆڕش له ئازادی، دیموكراسی، پێكه‌وه‌یی، یه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌یی و ئاشتی ده‌كه‌ینه‌وه. وه‌ك چۆن شۆڕشی ئهیلوول شۆڕشی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان بوو، هه‌مووان پێكه‌وه یه‌كڕیز و ته‌با بۆ یه‌ك ئامانج خه‌باتیان كرد و قوربانییان دا، ئه‌مڕۆش بۆ پاراستنی ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ین تا گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نینه كه‌ناری ئارامی.
به‌رز و شكۆدار بێت یادی شۆڕشی ئهیلوول، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان.
































































