بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان لیستی دووەمی کۆمپانیا خاوەن مۆڵەتەکانی حەج و عومرەی بڵاو کردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 10ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان لیستی ناوی 59 کۆمپانیای خاوەن مۆڵەت لە سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی بڵاو کردەوە کە ڕێگەپێدراون بۆ گواستنەوەی حاجییانی کوردستان بۆ وڵاتی سعوودیە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی کوردستان سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی کوردستانی ئاگادار کردەوە که ته‌نها ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایانه گه‌شتی عومره بکه‌ن که به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌دا کردووه و به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێک گه‌شت نه‌که‌ن که کۆمپانیایان نییه یاخود به‌ناوی که‌سی له سوشیاڵ میدیا ریکلام ده‌که‌ن تاوه‌کوو تووشی کێشه و گرفت نه‌بنه‌وه.
داواشی له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی کوردستان کردووە هه‌ر که‌سێک ویستی گه‌شتی عومره بکات و مافی گەره‌نتی بکات، ئه‌وا له رێگه‌ی کۆمپانیایەکەوە گه‌شته‌که بکات کە له سنووری پارێزگا یان ئیداره‌ی سهربهخۆکەی، مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی کوردستان پێشتر له رۆژی 19/8/2025 لیستی یه‌که‌می ناوی کۆمپانیا رێگه‌پێدراوه‌کانی گواستنه‌وه‌ی عومره‌کارانی کوردستان بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ی بڵاو کرده‌وه. ڕاشیگەیاند لە داهاتوویشدا لیستی سێیه‌م و لیستی دیکه‌یش بڵاو ده‌کرێنه‌وه.

































































