پێشبینی دەكرێت بۆ رۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما بەردەوام بێت لە دابەزین بەشێوەیەك كە كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان تەواو فێنك دەبێت و پلەكانی گەرما لە خوار 40 پلەی سیلیزییەوە بێت.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: لە ئەنجامی گەیشتنی بارستەهەوایەكی فێنک، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەرێمی كوردستان پلەکانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو نزم ببووەوە.
راشیگەیاند: پێشبینی دەكرێت سبەی پێنجشەممە کاریگەری ئەو هەوا فێنکە زیاتر بێت و بەرێژەی 2 تا 3 پلەی دیکە پلەی گەرمی نزم بێتەوە، هەروەها رۆژی هەینیش کاریگەرییەكەی بەردەوام دەبێت.
شارەزاكەی كەشناسی هەروەها رایگەیاند: هەرچەندە پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای هەفتەی ئایندە پلەی گەرما كەمێك بەرز بێتەوە، بەڵام بۆ ئەم کاتەی ساڵ لە ئاستی ئاسایی خۆیدا دەبێت.
پلەكانی گەرمی پێشبینیكراو بۆ دوو رۆژی داهاتوو بەمشێوەیە دەبێت:-
سلێمانی: 33 پلە
ھەولێر: 35 پلە
دھۆک: 34 پلە
ھەڵەبجە: 35 پلە
کەرکووک: 36 پلە
ئیدارەی سۆران: 33 پلە
ئیدارەی زاخۆ: 34 پلە
ئیدارەی راپەرین: 35 پلە
ئیدارەی گەرمیان: 38 پلە


































































