شەهلا رەشید – زاری كرمانجی :
یەكێك لەو حاڵەتە نەخۆشانەی رووبەرووی هەندێ لە مرۆڤەكان دەبێتەوە (قەبزی) كە هەم ئازاری لەگەڵ دایە و هەمیش لە رووی دەروونییەوە نا ئارامت دەكات، پزیشكان بەم چەند خاڵەی خوارەوە رێنمایمان دەكەن بەوەی جێ بەجێیان بكەین تا لەو حاڵەتە بێزاركەرە رزگارمان بێت.
1ـ رۆژانە پێش نانی بەیانی دوو كوپ ئاو بخۆوە.
2ـ بە لایەنی كەم رۆژانە 15 خولەك وەرزش بكە.
3ـ زەیتی زەیتۆن پێش نانی بەیانی بخۆوە.
4ـ پێش ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە بە نیو كاتژمێر زەیتی زەیتون لەگەڵ لیمۆ بخۆوە .
5ـ رۆژانە هاتوچۆ و جولەی زۆر بكە.
6ـ بەردەوام ئاو بخۆوە بەتایبەت لە نێوان ژەمەكان.
7ـ رۆژانە هەوڵبدە چوار تا پێنج ژەمی سووك بخۆ.
8ـ بەهێمنی نان بخۆ و بەباشی بیجوو.
8ـ تا دەتوانی لەكاتی نان خواردندا ئاو مەخۆوە.
9ـ هەوڵبدە نانی جۆ بخۆ لە بڕی سەمونی ئاسایی، چونكە نانی جۆ مادەی ریشالی زیاتر لە خۆ دەگرێت.
10ـ سەوزە و میوە بكە هاوڕێی رۆژانەی خۆت و زیاتر بخۆ، چونكە رێژەیەكی زۆری مادەی ریشالی تێدایە.
11ـ رۆژانە خواردنی چەند دنكە خورمایەك لە بیر مەكە و ئەویش زۆر پێویستە.
12ـ خواردنەوەی قاوە و چایە گەر ناتوانی بە یەكجاری دووریان بخەیتەوە لە خۆت، هەوڵبدە كەمی بكەیتەوە.
13ـ بەر لە خەوتن دوو كوپ ئاو بخۆوە و هەندێك جوولە بكە.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەك