زاری کرمانجی – سۆران :
هەژمارەی من بەردەوامە لە هۆشیارکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە خۆران، لە تازەترین ڕێنمایییەکانیدا هاتووە ” لەبیرت ماوە چۆن پارێزگاری لە هەژمارە بانکییەکەت دەکەیت؟
ئەم ڕێنماییانەت هەردەم لەبیر بێت و هەژمارە بانکییەکەت بە پارێزراوی بهێڵەوە:
– زانیارییەکانی هەژمارەکەت و کارتەکەت لەگەڵ هیچ کەس هاوبەش مەکە. تەنانەت بانکەکەشت هەموو زانیارییەک نازانێت بۆ ئەوەی تەنها خۆت بڕیاربەدەست بیت.
– بانکەکەت بە کورتە نامە لە هەموو مامەڵەیەک ئاگادارت دەکاتەوە. دڵنیا ببەرەوە کە چالاکییەکانی خۆت و کورتەنامەکان هیچ جیاوازییەکیان نییە و هەموو مامەڵەیەک لەلایەن خۆتەوە ئەنجام دەدرێت.
– سوودێکی گەورەی هەبوونی هەژماری بانکی مامەڵەی ئۆنڵاینە، بەڵام هەردەم ئاگاداری ماڵپەڕەکان بە و دڵنیا ببەرەوە لە ماڵپەڕێکی باوەڕپێکراوەوە کڕین و فرۆشتن دەکەیت.
– هەموو بانکێک سەنتەری خزمەتگوزاری تایبەت بە خۆیان هەیە کە 24 کاتژمێر بەردەستە بۆ یارمەتیدانی تۆ. هەر کاتێک هەستت بە چالاکی گوماناوی کرد یاخود کێشەیەکت هەبوو لەگەڵ هەژمارەکەت دەتوانیت پەیوەندییان پێوە بکەیت و بە زووترین کات هاوکاریت دەکەن.







































































