ئەژین غەفار-زارى كرمانجى
شەوی ڕابردوو ۹-۹-۲۰۲ لیستێك بڵاوبووەتەوە بەناوی ئەو كەسانەی كە وەك كارمەند لە سەر سندوقەكان ڕۆژی دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری دەكەن، لە بەدواداچوونێكی زاری كرمانجی، بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی بەرپرسی كۆمیسیۆنی (دیانا-سۆران) ڕەتی دەكاتەوە كە تا ئێستا ناوی هیچ كەسێك گەڕابێتەوە لایان.
ڕەهێل سادق، بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی (دیانا-سۆران) بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیەی بڵاوبووەتەوە بەناوی گەڕانەوەی لیستی كارمەندانی كۆمیسیۆن ئێمە لێی ئاگادارنین، چونكە تائێستا هیچ ناوێكی لەم شێوەیە نەگەڕاوەتەوە لای ئێمە.
گووتیشی: لەكاتی گەڕانەوەی ناوی كارمەندانی كۆمیسیۆن بەشێوەی فەرمی، لیستی ناوەكان بڵاودەكرێتەوە لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان. هاوكات، خۆشمان پەیوەندییان پێوە دەكەین بۆ ئاگاداركردنەوەیان.
بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی (دیانا-سۆران) ئاماژەی بەوەشدا: لەدوای گەڕانەوەی ناوی كارمەندانی كۆمیسیۆن، بۆ ماوەی چوار پێنج ڕۆژ ڕاهێنان بە كارمەندان دەكرێت بە مەبەستی ئامادەكردنیان بۆ ڕۆژانی دەنگدان.
































































