شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی :
میدیاکانی پۆڵەندا بڵاویانکردەوە، یەکێک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ڕووسیا کە لە ناوەڕاستی وڵات کەوتووەتە خوارەوە، ڕەنگە فڕۆکەیەکی “شاهد 136” یان گران-2 بووبێت کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دروستکراوە.
سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا خوازیاری چالاککردنی مادەی چوارەمی پەیماننامەی ناتۆ بوو و ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسی لە خاکی بیلاڕوسەوە چوونەتە ناو ئاسمانی پۆڵەندا.
بەرپرسی کاروباری ڕووسیا بانگهێشتنامەکەی بۆ وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، وارشۆ هیچ بەڵگەیەکی نەخستووەتەڕوو کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی چوونەتە ناو ئاسمانی پۆڵەندا ڕووسی بن.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، هاتنە ناوەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسی بۆ ناو ئاسمانی پۆڵەندا ڕووداوێک نییە، بەڵکو بە کردەوەیەکی “ئەنقەست”ی ناوبرد.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، وڵاتانی ناتۆ، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و هۆڵەندا بەشدارییان لە دۆزینەوە و خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا لە ئاسمانی پۆڵەندا کردووە.
کاربەدەستانی ئەورووپایی پێشێلکردنی ئاسمانی پۆڵەندایان لە لایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیاوە ئیدانە کرد و جەختیان لە بەهێزکردنی ئاسایشی کیشوەرەکە کرد.


































































