ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، جارێکی دیکە پێشنیار بۆ یەکێتی ئەوروپا دەکات تا بەشێکی ڕێککەوتنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگرێت و سزا بەسەر “وەزیرە توندڕەوەکانی ئیسرائیل”دا بسەپێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەنیازە هەوڵ بدات بۆ سەپاندنی سزا و ڕاگرتنی بەشێکی بازرگانی بەسەر ئیسرائیلدا بەهۆی شەڕی غەززە.
یەکیەتیی ئەورووپا کە لە 27 وڵاتی ئەندام پێكهاتووە، لە نێو خۆیان پەرتەوازەییەكی زۆر هەیە لەسەر شێوزای مامەڵە كردن لەگەڵ ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، بۆیە ڕوون نییە ئایا دەتوانێت زۆرینەی دەنگ بۆ پەسەندکردنی سزاکان و ڕێوشوێنە بازرگانییەکان بەدەست بێنیت یا نا.
ڤێن دێر لاین زیاتر روونیكردەوە کردەوە” کۆمیسیۆنەکە “لە مانگی داهاتوودا گروپێکی بەخشەر بۆ فەلەستین دادەمەزرێنێت”، کە بەشێکی تیشک دەخاتە سەر ئاوەدانکردنەوەی داهاتووی غەززە.
ڤێندێر لاین گووتی ڕووداوەکانی غەززە و ئازارەکانی منداڵان و خێزانەکان “ویژدانی جیهانی هەژاندووە.”































































