ئیسرائیل جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر قه‌ته‌ڕ ده‌كات و یه‌حیئیل لایته‌ر، باڵوێزی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: “هێرشكردنه سه‌ر ده‌وحه له‌لایه‌ن ئیسرائیلیه‌وه ئه‌گه‌ر له جاری یه‌كه‌مدا ئامانجه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی نه‌پێكابێ، ئه‌وا له جاری داهاتوودا ده‌یپێكێت.”
هاوكات باڵوێزی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “تره‌مپ هاوڕێیه‌كی باشی ئیسرائیله و ئێمه یه‌ك هه‌ڵوێستمان سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنی حه‌ماس هه‌یه.”
دوێنێ سێشه‌ممه، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، هێرشی كردە سەر كۆبوونەوەیەكی شاندی باڵای دانوستانكاری حەماس له قه‌ته‌ڕ، سه‌رئه‌نجام پێنج ئه‌ندامی حه‌ماس كوژران.


































































