ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاش ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی دەستپێکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، ڕێککەوتنەکەی بە “هەنگاوێکی گرنگ بە ئاراستەی ڕاست” وەسف کرد و گەڕانەوەی پشکنەرانی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕاگەیاند.
لەلای خۆشییەوە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، گووتی: ئەو ڕێککەوتنە “بەپێی یاسای ڕاگرتنی هاوکارییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئاژانسە”. بەڵام باسی وردەکاری ڕێککەوتنەکە و چۆنییەتی پابەندبوونی بە چالاکییەکانی ئاژانس نەکرد.
ڕۆژی سێشەممەی عەباس عەراقچی لە میسر لەگەڵ ڕافایل گرۆسی ڕێککەوتنێکی واژۆکرد بۆ دەستپێکردنەوەی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.


































































