ئیسرائیل بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی بۆسەر قەتەر لەئەستۆی گرت
نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی، وڵاتەکەی بەرپرسیارێتی تەواوەتی لە هێرشەکەی سەر بارەگای حەماس لە دۆحەی پایتەختی قەتەر قبوڵ دەکات.
دوو ئەندامی بزوتنەوەی حەماس بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند” ئەندامانی تیمی دانوستانکار بۆ ئاگربەست لە غەززە لە هێرشەکە ڕزگاریان بووە، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل ئاشكرای دەکات کە خەلیل ئەلحەجییە نوێنەری باڵای حەماس لە غەززە و سەرۆکی تیمی دانوستانکار لە نێو کوژراوەکاندا بووە.
ئەم هێرشەی ئیسرائیل دوای هێرشی ڕۆژی دووشەممە لە قودس هات کە 6 ئیسرائیلی کوژران.

































































