بەگوێرەی بەیاننامەیەکی بەرپرسانی تەندروستی غەززە ڕۆژی دووشەممە 8ی ئەیلول، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023 گەیشتووەتە 64 هەزار و 522 کەس و نزیکەی 164 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی هەمان بەیاننامە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 67 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە و 320 کەسیش بریندار بوون. هەر لەو ماوەیەدا 14 کەس لە کاتی گەڕان بەدوای خۆراکدا لە شوێنەکانی دابەشکردنی هاوکارییەکان گیانیان لەدەستداوە و 85 کەسی دیکەش برینداربوون. جگە لەوەش لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە تۆمارکراوە کە دوو کەسیان منداڵ بوون.
































































