زاری كرمانجی-سۆران
لەلایەن تیمەكانى بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، دەستكرا بە پڕوژەی چاككردنەوە و قیڕتاو كردنی چەند شوێنێكی تێكچوی ڕێگای سەرەكی (قەسرێ-گوجار) لە سنووری ناحیەی قەسرێ .
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: لە بەردەوامی كارەوانی ئاودانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستكرا بە پڕوژەی چاككردنەوە و قیڕتاو كردنی چەند شوێنێكی تێكچوی ڕێگای سەرەكی (قەسرێ-گوجار) لە سنووری قەزای چۆمان.
ئاماژەی بەوەشدا: پڕۆژەكە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن تیمەكان و بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران جێببەجێ دەكریت.
































































