کامەران غەزنفەری، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ماڵپەڕی (خەبەر ئۆنلاین)ی ڕاگەیاند، ئێمە لە NPT بکشێینەوە یان نا، ئەمریکا و ئیسرائیل بەنیازن جارێکی دیکە هێرش بکەنەوە.
پلانی کشانەوە لە پەیماننامەی NPT لە وەڵامی کاراکردنی سزاكانی ئەوروپا پێشنیار کراوە، بەڵام غەزنفەری دەڵێت ” هێشتا ئەم پلانە نەخراوەتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە”. هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە باسی کشانەوە لە NPT بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئیمتیازات لە ئەوروپا خراوەتەڕوو، پێناچێت جێبەجێ بکرێت.
































































