زاری كرمانجی- سۆران:
بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە زاری كرمانجی، لە چەند رۆژی داهاتوو دەست دەكرێت بە گۆڕانكاری لە سلكی پەروەردە، ئەوەش دوای ئەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستبەكار دەبێت.
سەرچاوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “بابەتی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەراتی گشتی پەروەردەی سۆران یەكلایی بۆتەوە و تەنها دەست بەكار بوونی كەسەكە ماوە، ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، چەند كەسێك بۆ ئەو پۆستە بەربژێر بوون، بەڵام بۆ (م. ئاكارا) لە پێكهاتەی مەسیحی یەكلایی بۆتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەستبەكار دەبێت”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا ” گۆڕانكاری لە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی سنووری ئیدارەی سۆرانیش دەكرێت و هەندێكیان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستیان دەدرێتێ، كەسانی شارەزا و پسپۆریش لە بەرێوەبەرایەتییەكان دەگوازرێنەوە بۆ دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی”.