بە پیی زانیارییەكانی ڕاپۆڕتێكی كەناڵی (فەلووجە)ی عێڕاقی سەبارەت بە تاوانە گەورەكانی ڕەیان كلدانی، بەرپرسی میلیشیاكانی بابلیۆن ئاشكرا بووە، رەیان خەریكی ئەنجامدانی چەندین تاوانی گەورەی دژە مرۆڤایەتی و قاچاغچییەتیی كردن بە شوێنەوار و دژایەتیكردنی مەسیحییەكانی نەینەوایە.
لە بەشێكی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە ئاماژەی بەوە كراوە” رەیان نوێنەری پیكهاتەكانی مەسیحییەكان نییە، بەڵكوو خەریكی چەندین پڕۆژەی گەندەڵی و قاچاغچییەتی و پارەسپیكردنەوەیە، ناوبراو مەسیحییەكان و خەڵك ناپارێزێت، بەڵكوو بوون و مانەوەیان لەناو دەبات و دژایەتییان دەكات.
زیاتر ئاشكرا كراوە ” رەیان كلدانی خزمەتی نەینەوا ناكات، بەڵكوو خەریكی تاڵانكردنی ناوچەكەیە و شوێنەوارەكانی دەدزێت و سامانی ئەو پارێزگایە لەنێوان میلیشیاكانی دابەش دەكات”.
لەبارەی لیوای بابیلۆنیش كۆمەڵێك زانیاری خراوەتەڕوو، و ئاماژە بەوە دراوە” لیوای بابلیۆن خەریكی دزینی سامانی مەسیحییەكان و داگیركردنی موڵك و ماڵیانە، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان و چاودێریی ئەمریكییەكان دەركەوتووە”.
بە پشت بەستن بەم زانیارییانە لەسەر كەسایەتی و رەفتاری رەیان كڵدانی نووسراوە “ڕەیان ناتوانێت نوێنەرایەتیی مەسیحییەكان بكات، چونكە لەڕووی نێودەوڵەتییەوە تاوانباری پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤە”.































































