ئانۆ جەوهەر: دەمانەوێت ئینتەرنێتی 5G بۆ هاووڵاتیانمان دابین بکەین، بەڵام بەغدارێگە نادات
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت : بەغدا رێگری دەکات لە هەرێمی کوردستان ئینتەرنێتی 5G دابین بکرێت بۆ هاووڵاتییان .
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” زیاتر لە 2 ساڵە ئێمە ئامادەین کە ئینتەرنێتی 5G پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەین، بەڵام بە نووسراوێکی فەرمی لە حکومەتی فیدراڵی عێراق ئاگادار کراینەوە کە ئەم بابەتە راگیراوە.
دەشڵێت:” چەندین جار لە چەندین کۆبوونەوە بە فەرمی داوامان کردووە لە بەغداوە کە روونکردنەوەمان بدەنێ بۆ راگیراوە، بۆ ئێمە ناتوانین 5G دابین بکەین بۆ هاووڵاتییانی خۆمان، تاکوو ئێستا ئێمە لە گفتوگۆداین، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێمە هەتا هەتایە چاوەڕوان نابین، وە مافی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە ئەوەیە کە باشترین ئینتەرنێتیان پێشکەش بکەین.
وتیشی:” لە ئێستادا ئینتەرنێتی کوردستان لە وڵاتانی دراوسێ، وە هەروەها لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق خێراترە.
زیاتر گوتی:” ئێمە پێداویستیەکانی 5G مان ئامادەیە، بەتایبەت لە سەنتەری شارەکان. وە ئێمە ئەگەر بەڕێزان لە بەغدا بە شێوەیەکی یاسایی بۆمان نەسەلمێنن کە ئەم راگرتنە لەبەر چییە، هەنگاو دەنێین، چ لە ڕووی یاساییەوە، چ لە ڕووی هەروا بڕیارێکی حکومییەوە، بۆ ئەوەی تەکنەلۆژیای جیلی پێنجەم، یاخود 5G بکەین.
































































