ستیڤ لوتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند:” 30 کۆمپانیا لە ئەمریکا هاتووین و ئەمانجمانە وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازییەکانی لە هەرێمی کوردستان بکەین و دەرفەتە ئابوورییەکان بدۆزینەوە.
گوتیشی:” لە داهاتوو دا وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان لە کەرتی تەندروستی، گەشتوگوزار و کشتوکاڵ دەکەین، چونکە ژینگەیەکی سەلامەت، گونجاو و ئەمنی هەیە.
ئەوەشی خستە ڕوو، کاری لە پێشینەی ژووری بازرگانی ئەوەیە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکات، چونکە هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی گونجاوتری لە عێراق هەیە، تەنانەت حکومەتی ئەمریکاش ئامانجییەتی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە هەرێم بکەن و بۆ ئەمەش پشتیوانییان دەکات.
لە کۆتایشدا گوتی: ئەمە دانپێدانانی ئەمریکایە بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشتر ئاماژەی دابوو، لە هەرێم دەرفەتی ناوازە لە کەرتی وزە هەیە، ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکاری کردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان دووپات کردبووە، بۆ ئەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان فرەچەشن بکات.
































































