وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ئیتوچوی ژاپۆنی، گرێبەستێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوەرۆ لە هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن.
ئەمڕۆ 09ی ئەیلوولی 2025 بە ئامادەبوونی هەریەک لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگاری هەولێر، باڵیۆز و کۆنسوڵی ژاپۆن، ئاژانسی جایکای ژاپۆن، کۆنسوڵی تورکیا، کۆمپانیای ئتوچوی ژاپۆنی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان، گرێبەستێک لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری کوردستان و کۆمپانیای ئیتوچوی ژاپۆنی واژۆ دەکرێت.
گرێبەستەکە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ناو بینای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار واژۆ دەکرێت و گوژمەی گرێبەستەکە 29 ملیار یەنی ژاپۆنە کە بەرامبەرە بە نزیک 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکا.
































































