محەممەد مەحموود- سۆران :
لەم دوو ڕۆژە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەم بووەتەوە، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران لە رێگەی زاری کرمانجییەوە روونکردنەوە دەدات و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” هۆکاری کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پەیوەست بوو بە بابەتی کارەبای 24 کاتژمێری، لەم دوو ڕۆژە لە سنووری پارێزگای دهۆک بەشێوەی ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری تاقی دەکرایەوە، بۆیە مێگاواتی کەمتر دەدرایە شوێنەکانی تر”.
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران ،گوتیشی” لەم شەوەوە دوای کاتژمێر 12 پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە و زیاتریش دەبێت.
کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامەو لە ئێستادا لە سنووری قەزای خەلیفان کار دەکەن.
































































