ڤۆڵکەر تورک، کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی کە یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێساکانی جهنگ کە بناغەی ئاشتی و نەزمی جیهانی پێکدەهێنن، لە ڕووخاندان.
ئهمڕۆ دووشهممه 8ی ئهیلول، ئاژانسی ههواڵی جیهانی “فرانس پریس” بڵاویكردووهتهوه: ڤۆڵکەر تورک، کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای دانیشتنی ژماره 60ی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا باسی لە رەوتەکانی تێکدانی یاسا جیهانییهكانی جهنگ كرد کە خەریکە لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر بڵاودەبێتەوە.
ڤۆڵکەر تورک، ئیدانەی ئەو پێشێلكاریانهی کرد و بە وەرینی مەترسیدار لە یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسفی کرد، هۆشداریدا لەوەی یاسا درێژخایەنەکانی جهنگ بهرهو پشتگوێ خستن دهچن و بە کردەوە هیچ لێپرسینەوەیەکیان بۆ ناكرێت.
ناوبراو ئاماژەی بە بێبایەخکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتیی جهنگ كرد لە ململانێکاندا ، لەوانە شەڕی رووسیا و ئۆکراینا ، شەڕی ناوخۆ لە سودان و شەڕی وێرانکەری ئیسرائیل بۆ سەر غەزە.
هەروەها تورک نیگەرانی خۆی لە “برهودان به توندوتیژی” لە ئاستێکی فراوانتردا دەربڕی.
لێدوانهكهی ڤۆڵکەر له كاتێك دایه کە چەند رۆژێک لهمهوبهر چین نمایشێکی سەربازیی بەرفراوانی ئەنجامدا، هاوكات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا فەرمانی دا ناوی وەزارەتی بەرگری بگۆڕدرێت بۆ وەزارەتی جەنگ، ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە هیچ ئۆفەرێکی ئاشتی و وەزارەتەکانی ئاشتی بوونى نییە.
کۆمیسيارى باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوەش کردەوە کە یاساكانى نێودەوڵەتی بناغەن بؤ ئاشتی و نەزمی جیهانیى و ژیانی رۆژان، لە رێساکانی بازرگانییەوە تا ئینتەرنێتی جیهانی و تا دەگاتە مافە بنەڕەتییەکانمان.


































































