سەردار قازی – زاری کرمانجی:
تا دێت قەتەر سوپڕایزی ناوازەتر نیشانی جیهان دەدات، ئەم جارەیان کەشتییەکی گەڕۆکی وەک هۆتێلی 5 ئەستێرە خستووتە خزمەت میوانەکانی جامی جیهانی.
جامی جیهانی قەتەر، لە 20 ی ئەم مانگە یارییەکانی دەست پێ دەکەن تا 18 ی مانگی دیسەمبەر بەردەوامیان دەبێت.
قەتەر یەکان، 220 ملیار دۆلار خەرجی ئامادەسازی وڵاتەکەیان بووە بۆ پێشوازی کردن لە یەکێک لە تایبەتترین مۆندیالەکانی مێژوو.
لە هەنگاوێکی تازەدا دەرکەوتووە، قەتەر کەشتییەکی لەنێو دەریا خستووەتە خزمەت میوانانی ئەم پاڵەوانێتییە گەورەیە. ئەم کەشتییە ناوی “MSC world Europe” ە کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازی هەن.
لە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم کەشتییە ئەوەیە، کەشتییەکی پێنج ئەستێرەیە کە 2633 ژووری تێدایە، هەروەها جێگەی زیاتر لە 6 هەزار میوان دەبێتەوە. جیاواز لەوانەش کەشتییە تایبەتەکەی دەوحە، 6 مەلەوانگە لە خۆ دەگرێت لەگەڵ مۆڵی بازاڕکردن.
لەپاڵ ئەوانەشدا 13 چێشتخانەی تێدان، و خراونەتە خزمەت گەشتیاران.
کەشتی “MSC world Europe” هەموو خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە حەوانەوە و پشوو وەرگرتن، زامنی پێداویستییەکان لە خۆ دەگرێت.