هەوڵی کابینەی نۆیەمى حكوومهتی ههرێمی كوردستان بۆ گەشەپێدانی خوێندەواری و رووبەڕووبوونەوەی نەخوێندەواری، ئەنجامێکی کاریگەری هەبووە و رێژەی نەخوێندەواریی بۆ ئاستێكی باش دابەزاندووە.
ئهمرۆ دووشهممه 8ی ئهیلول، فهرمانگهی میدیاوزانیاری بڵاویكردووهتهوه: بەپێی داتا فەرمییەکانیان لە کابینەی نۆیەمدا توانراوە 33271 قوتابی بگەڕێنرێنەوە بەر خوێندن، تەنیا لە ساڵی 2024، 6888 قوتابی گەڕێندراونەتەوە ناو پرۆسەکە له شارهكانی ههرێمی كوردستاندا.
ئهوهش هاتووه: ئەم هەوڵانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی ئەوەی رێژەی نەخوێندەواری لە 24% بۆ 16% کەم ببێتەوە.
ئامانجی دیاریکراویش ئەوەیە، ڕێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستاندا لە 0٪ نزیک بکرێتەوە.
فهرمانگهی میدیاو زانیاری دهشڵێت: ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و گەشەکردووە، لەو سۆنگەوەش پلانی بەردەوامی رووبەڕووبوونەوەی نەخوێندەواری جێبەجێ دەکات.


































































