
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلول جەختی لەوە کردەوە کە مۆسکۆ ئامادەیە لەگەڵ هەمووان گفتووگۆ بکات، بەڵام دەیەوێت لەسەر ئاستێکی دادپەروەرانە بێت.
جەختیشی لەوە کردەوە ” وڵاتەکەی بەدوای تۆڵەسەندنەوە لە هیچ کەسێک نییە”.
لاڤرۆڤ لە وتارێکدا بۆ خوێندکاران و پرۆفیسۆرەکانی پەیمانگای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ویلایەتی مۆسکۆ قسەی دەكرد و ئاماژەی بەوەدا”: ڕووسیا خوازیاری هاوکاری دادپەوەرانەیە لەگەڵ ئەمریکا، واشنتۆنیش خواستێکی هاوشێوەی خۆی نیشان داوە”.

































































