
شههلا سۆفى- زارى كرمانجى:
كرياتين یەکێکە لە تەواوکەرە خۆراکەکان کە سوودێکی زۆری هەیە و پێویستە هەموو وەرزشوانێک بەکاری بێنێت و یاخود هەر كەسێك کە سستی گورچیلەی هەیە.
د. شاخوان عارف، ڕاھێنەری توانای جەستەیی دهڵێت: کریاتین یەکێکە لە هەرە سەپڵیمێنتە گرینگەکان بۆ خێراکردنی سیستەمی کورچیلە و ناردنی ئاو بۆ دەمارەکان و سووتاندنی چەوری و چالاک کردنی هزر و بیر، پزیشکان خواردنی بە گرینگی دەزانن بۆ وەرزشوانان بەڵام لە کۆڕسێکی دیاریکراو.
ههروهها ئەوانەى نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە نابێت بەکاری بینن، کریاتین ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە وەرگرتنی سیگناڵ لە CNS سیستەمی مێشک، وادەکات ناردنی سینگناڵ بۆ سووتاندنی چەوری لە ٪٦٧ زیاد بکات بە تایبەت سووتاندنی ئاو و چەورییە زیادەکانی ناوەراستی لەش(. بەکارهێنانی پێش ڕاهێنان یا دوای ڕاهێنان کێشەی نیە، بەڵام واباشتره شەوان و کاتی درەنگ بەکارى نههێنن، هەموو ئەو ئاو و چەورییەی دەسووتێت لە شەودا PH ی دەگۆڕێت بۆ میز کردن) زۆر میزکردن مانای زۆر توانەوەی چەوری و ئاوە لە لەشدا ئەمەش دەرەنجامی کریاتینە.

































































