زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ دووشەممە، للە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا دەکات.
بارەگای بارزانی، بڵاوی کردۆتەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان کرایەوە.

































































