لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات دانیشتن لەسەر توالێت لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا ئەگەری تووشبوون بە نهخۆشى پرۆستات زیاد دەکات.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (ساینس ئالارت) ك پشتی بە توێژینەوە پزیشكییەكان بەستووە ئاماژە بەوە كراوە” مەترسییەکە بەهۆی گرژبوونەوە نییە، بەڵکو بەهۆی مانەوەی كاتی زۆرە لەسەر تەوالێت”.
زیاتر روونكراوەتەوە ” توێژینەوەیەک كه لەسەر ١٢٥ نەخۆشی تووشبووى پرۆستات ئەنجامدراوە و پشکنینی کۆڵۆنۆسکۆپییان بۆ کراوە، 37% ئەو کەسانە مۆبایلەکانیان لە تەوالێت بەکارهێناوە و زیاتر لە پێنج خولەکیان ماونەتەوە، تەنها 7% ئەوانە مۆبایلەکانیان بەکارنەهێناوە”.
دوای وردبوونەوە بۆ هۆکارەکانی وەک تەمەن، ڕەگەز، پێوەرەکانی بارستەی جەستە، وەرگرتنی ڕیشاڵ، چالاکیی جەستەیی و گرژبوون، توێژەران بۆیان دەرکەوتووه بەکارهێنانی مۆبایل پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە پرۆستاتهوه هەیە بە ڕێژەی 47%.































































