
وڵاتانی جیهان سەرقاڵی دارشتنەوەی پلانێكن بۆ سنووردار کردن و بەرەنگاربوونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی کە بە (ڤیپ)یش ناسراوە.
بەپیی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی ( بی بی سی، فارسی) بڵاو كراوەتەوە، ئەو جگەرە ئەلیکترۆنییە ڕەنگاوڕەنگانەی کە لە پاکەتدا دانراون، ئێستا بە ١٦ هەزار تام لە زۆرینەی وەڵاتانی جیهان بەردەستن.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە زۆرێک لە وڵاتان زیاتر لەلایەن منداڵان و هەرزەکارانەوە بەکاردەهێنرێن نەک گەورەکان.
ئەم ماڵپەرە مەترسییەكانی بەكار هینانی ئەم جۆرە جگەرەیەشی خستۆتەڕوو، ئاماژەی بە مەترسی تووشی بوون بە شێرپەنجەی سییەكان داوە لە نێو گەنجان و مێر منداڵان.
دوایین وڵات کە ڕێساکانی فرۆشتن و بەكار هێنانی جگەرەی ئەلكترۆنی بەسەر هاووڵاتییان سەپاندووە، بەریتانیایە و فرۆشتنی ڤایپی یەکجار بەکارهێنراوی لە سەرانسەری وڵاتدا قەدەغە کردووە و ئەو فرۆشگایانەی پابەند نەبن، ڕووبەڕووی غەرامەکردنی بێسنوور و تا دوو ساڵ زیندانی دەکرێنەوە بۆ دووبارەبوونەوەی پێشێل كارانی ئەم یاسایە.
حکومەتی بەریتانیا بە سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە ڤایپی یەکجار بەکارهێنراو، هیوادارە کاریگەرییەکانیان لەسەر ژینگە و بەکارهێنانیان لەلایەن منداڵانەوە سنووردار بکات.


































































