
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە ژمارەیەک سەرکردەی ئەوروپا دێنە واشنتۆن و تاوتوێی ڕێگاکانی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکەن. هەروەها ڕایگەیاندووە، بەم زووانە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین قسە دەکات و جەختیشی لەوە کردەوە کە شەڕەکە “بەم زووانە چارەسەر دەبێت”.


































































