مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

لە قەزای كفری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بە هۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە شەڕ روویدا و بەم هۆیەوە ئافرەتێك كوژرا و دوو پیاویش بریندار بوون .
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار رایگەیاند “ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی 9ـی 2025، سێ بریندار لە كفرییەوە هێنرانە نەخۆشخانەكەمان كە ئافرەتێك و دوو پیاو بوون، ئافرەتەكە بە هۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا و دوو پیاوەكەش رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كران.”
































































