
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە کەناڵی( ئێکس نێت) هۆشداری دا سەبارەت بە پەرەسەندنی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر غەززە.
ئەو وەزیرە نووسیویەتی “گەردەلولێکی ترسناک ئاسمانی غەززە دادەپۆشێت و بنمچەکانی تاوەرە تیرۆریستەکان دەخاتە خوارەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمە دوا هۆشدارییە بۆ بکوژان و دەستدرێژکارانی حەماس لە غەززە و هۆتێلە لوکسەکانی ئەودیو، بۆیە بارمتەکان ئازاد بکەن و چەکەکانتان دابنێن، ئەگەرنا غەززە لەناو دەچێت”.
دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە 7ی ئەیلول لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای تروت سۆشیال نووسیویەتی ” من حەماسم ئاگادار کردۆتەوە لە دەرئەنجامەکانی قبوڵنەکردنی ڕێککەوتنەکە، ئەمە دوا هۆشداریی منە و چیتر نابێت”.
دوای هۆشدارییەکەی ترەمپ، حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئامادەیە دەستبەجێ بێتە سەر مێزی دانوستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئازادکردنی سەرجەم زیندانییەکان.
































































