مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

وەزیری ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ لە كاتی ڕێوڕەسمی ناشتنی ئەو دوو ئەفسەرەی كە لە لایەن چەكدارانی عەشایرییەوە كوژران، ڕایگەیاند “شەڕێكی كراوە لە دژی تیرۆر، مادەی هۆشبەر، ململانێی عەشایری ڕادەگەیەنین و دەشڵێت كە سازش لەسەر ئەو بابەتانە ناكەن.
عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێ “لە عێراق، تیرۆر و مادەی هۆشبەر و ململانێی عەشایری، هەڕەشە لە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی دەكەن،”
شەمەری جەختی لەوەشكردەوە ئەوەی چەك بە ڕووی دەوڵەت بەرز بكاتەوە و هێرش بكاتە سەر پیاوانی دەوڵەت، بە دەستێكی پۆڵاین لێی دەدەین.
درەنگانی شەوی ڕابردووی شەڕ لە نێوان چەكدارانی هۆزەكانی “بەنی كەعب” و “مەساڵیخ” ڕوویداو بەم هۆیەوە 4 كەس كوژران و 11 كەسی دیكەش بریندار بوون، دوو لە كوژراوەكان ئەفسەری پۆلیسی فیدراڵی بوون .

































































