مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە كە بەندكراوێكی كوردی خەڵكی بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا .
بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 7ـى 9ـى 2025، سزای سێدارەی ئازاد مورادی، تەمەن ۴۳ ساڵ، خەڵكی “قوڵیاوا” سەر بە شاری بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ كرا،
سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی مورادی بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە : ئازاد مورادی پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی “كوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر كرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.































































