به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێ “ئه‌م حه‌فته‌یه ئامێره‌كانی ده‌نگدان ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان و تیروپشك بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێوه ده‌چێت.”
خالید عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئوفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند “ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌رده‌وامە و بڕیاره ئه‌م حه‌فته‌یه ئامێره‌كانی ده‌نگدان بگه‌نه هه‌رێمی كوردستان، ئامێره‌كان گهیشتوونەته هه‌ندێ پارێزگای عێراق، بڕیاره بگه‌نه هه‌رێمی كوردستانیش، ڕۆژی 10ی ئه‌یلول تیروپشك بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ده‌كرێت و ئاماده‌كاری ته‌واو هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه.”
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمسیۆن گوتیشی” بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند بكرێت، ڕۆژی 9ی هەمان مانگیش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی به‌ڕێوه ده‌چێت.”
خالید عه‌باس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد “له سنووری پارێزگای دهۆك بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە پێویستمان به 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ند هه‌یه، بڕیاره هه‌موو كارمه‌ندانیش له خولی ڕاهێنان بەشداربن، بۆ ئەوەی شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه.”

































































