زاری كرمانجی :
مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران و بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕواندز توانیان دەست بە سەر دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە داری تەڕ دابگرن كە یەكێكیان لە جۆری پیكاب و ئەوەی تریان بەڕادێكی گواستنەوەی خۆراكە.
هەروەكو لە راگەیاندراوەكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم ئاماژەی بۆ كراوە، تۆمەتباران رادەستی یاسا كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوە.
بەپێی ئەو زانییارییە نافەرمییانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، لە چەند شوێنێكی ئیدارەی سۆران هاووڵاتییان دەستیانكردووە بە بڕینەوەی داری تەڕ و لە لایەكی تریشەوە هەروەكوو بەشێك لە خەمخۆران و دۆستانی ژینگە هێمای بۆ دەكەن، بە نەهێنی كڕین و فڕۆشتن بە داری تەڕ دەكرێت.