شیگێرو ئیشیبا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ئهمڕۆ یەکشەممە دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیموکرات و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی راگەیاند، ئەمەش بەهۆی ئەندامانی باڵای پارتەکەیەوە کە داوای گۆڕینی سەرکردایەتییان کرد دوای پاشەکشەی ئەم دواییەی هەڵبژاردنەکان.
ئاژانسی ههواڵی “فرانس پرێس ” بڵاویكردووهتهوه: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئهیلول، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا شیگێرو ئیشیبا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند: “بڕیارم داوە دەست لە پۆستی سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیموکرات بکێشمەوە”.
ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: ئێستا کە دانوستانەکان سەبارەت بە باجەکانی ئەمهریکا تەواو بووە، پێموایە کاتی گونجاوە، بڕیارم داوە بکشێمەوە و رێگە بۆ نەوەی داهاتوو خۆش بکەم.
لە کۆتایی مانگی تەمموزدا ئیشیبا لەگەڵ ئەمهریکا گەیشتە رێککەوتنێک کە باجەکانی کەمکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا لەسەر هاوردەکردنی ژاپۆن سەپاندبووی.
ئەم بڕیارە دوای کەمتر لە ساڵێک هات کە ئیشیبای تەمەن 68 ساڵ سەرکردایەتی پارتی لیبراڵ دیموکرات کە بە شێوەیەکی نەریتی زاڵ بوو بەسەر سیاسەتی ژاپۆندا و بووە سەرۆک وەزیران.
بەپێی سیستمی ژاپۆن، سەرۆکی پەرلەمان بە شێوەیەکی نەریتی لاى پارتی دەسەڵاتدارە، هەرچەندە پارتی لیبراڵ دیموکرات بۆ دەیان ساڵە به بەردەوامی حوکمی ژاپۆن دەکات.
پەخشی گشتی NHK بڵاویکردەوە، داوای هەڵبژاردنی نوێ بۆ سەرکردایەتی پارتەکە كراوه لە ڕۆژی دووشەممەدا.
































































