زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرای دەكات: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەكاریەك كراوە.
عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو: سەبارەت بە رێککەوتن و گرێبەستەکان هەموو شتێک تەواو کراوە و هەموو ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە تا لە بەندەری جەیهانەوە رەوانە بکرێت .”
دەشڵێت : “وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکیان بۆ کۆتاییهێنان بەو پرسە خستووەتە گەڕ.”
گووتیشی: هەموو ئەو بڕیارانەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەرچوون، شێوازی جێبەجێکردن روونن بۆ گەرەنتیکردنی مافی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت.


































































